Bangawaz TV |

ئایا نوێژكردن به‌سێ چاره‌كه‌وه‌ دروسته‌ له‌ ماڵه‌وه‌؟

وه ڵامی پرسیار:
عه وره تى پياو له ئه ژنۆيه وه ده ست پێ ده كات تاوه كوناوكى ،وه عه وره تى ئافره ت هه موولاشه يه تى جگه له هه ردوو ده ستى وده موچاوى ،سێ جاره ك بۆئافره ت نابێت به هيچ شێوه يه ك ،بۆپياويش شه رعى نييه چونكه له كاتى سوژده بردندا عه وره تى به ده رده كه وێت ،ئه گه رعه وره تيش به ده ربكه وێت ئه وه نوێژه كه به تاڵ ده بێته وه له گه ڵ ئه وه شدا پياوده توانێت به هه رچه شنه پۆشاكێكه وه كه شه رعى بێت وعه وره تى به ده رنه خات نوێژ بكات ئه گه ر سێ چاره كيش بێت ،به ڵام ئه وه ى كه زانراوه وبينراوه سێ چاره ك ئه وسيفه ته ى تێدانييه واتا ده رنه خستنى عه وره ت له كاتى سوژده بردندا، دواتريش زۆرناشرينه بۆپياوله به رامبه رخواى گه وره وميهره باندا به وجۆره پۆشاكانه وه گه وره ترين ڕووكنى ئيسلام وگه وره ترين عيباده ت كه نوێژه بكات وئه نجامى بدات،چونكه تۆبه رامبه رخوايه كى زۆرمه زن وگه وره وه ستاوى وگفتوگۆى له گه ڵ ده كه يت وداواى لێ ده كه يت وسوپاسى ده كه يت وبه گه وره ى ڕاده گريت!!! له به رئه وه باشتروايه شه رواڵێكى جوان وخاوێن يان هه رپۆشاكێكى ترى ڕێك وپێك له به ربكه يت له كاتى نوێژكردندا بۆئه وه ى ئاسوده بيت له كاتى نوێژه كه دا…