Bangawaz TV |

فه‌زڵى له‌به‌ركردنى  فه‌رمووده‌كانى پێغه‌به‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )

پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) دوعاى كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ فه‌رمووده‌كانى له‌به‌رده‌كه‌ن كـه‌ خوا ڕوومه‌تيان دره‌وشاوه‌ بكات : عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) يَقُولُ : ((نَضَّرَ اللَّهُ امْرَأً سَمِعَ مِنَّا حَدِيثَاً فَحَفِظَهُ حَتَّى يُبَلِّغَهُ غَيْرَهُ …)) صحيح أبـى داود رقم : (3660) ، وصحيح سنن الترمذى رقم : (2656) .

واته‌ : خوا ڕوومه‌تى ئه‌و كه‌سه‌ دره‌وشاوه‌ بكات كه‌ فه‌رمووده‌يه‌كمان لێوه‌ ده‌بيسێت و ئه‌نجا له‌به‌رى ده‌كات تاوه‌كو ده‌يگه‌يه‌نێته‌ كه‌سێكى تر جگه‌ له‌ خۆى .

وَعَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ  ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((نَضَّرَ اللَّهُ عَبْدَاً سَمِعَ مَقَالَتِى فَوَعَاهَا ثُمَّ بَلَّغَهَا عَنِّى …)) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (236) .

 واته‌ : خوا ڕوومه‌تى به‌نده‌يه‌ك دره‌وشاوه‌ بكات كه‌ فه‌رمووده‌كمانم ده‌بيسێت و له‌به‌رى ده‌كات و ئه‌نجا له‌ منه‌وه‌ ده‌يگه‌يه‌نێت …

قَالَ سُفْيَان بْن عُيَيْنَةَ : (مَا مِنْ أَحَدٍ يَطْلُبُ الْحَدِيثَ إِلاَّ وَفِى وَجْهِهِ نَضْرَة) شرف أصحاب الـحديث للـخطيب البغدادى رقم : (22) .

 واته‌: هيچ كه‌سێك نييه‌ به‌دواى فه‌رمووده‌دا بگه‌ڕێت ئيللا ڕووگه‌شى و دروه‌شانه‌وه‌ و خۆشى و شادى له‌ ڕوومه‌تيدا ده‌بێت .

Leave a comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *