عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما قال : سمعت رسول الله ﷺ يقول : ( بُني الإسلامُ على خمسٍ : شهادةِ أن لا إلهَ إلا اللهُ ، وأنَّ محمدًا رسولُ اللهِ ، وإقامِ الصلاةِ ، وإيتاءِ الزكاةِ ، وحجِّ البيتِ، وصومِ رمضانَ ) . رواه البخاري و مسلم .
واته : ئه‌بو عبدالرحمن ؛ عبدالله ی كوڕی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب – ڕه‌زای خوایان لێبێت – فه‌رمووی : گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلی الله علیه وسلم ئه‌یفه‌رموو : ئیسلام بیناكراوه له‌سه‌ر پێنج پایه : شایه‌تی دان كه هیچ په‌رستراوێك نیه شایه‌نی په‌رستن بێت ته‌نها الله نه‌بێت ؛ وه شایه‌تی دان كه محمد صلی الله علیه وسلم نێردراوی خوایه ؛ وه نوێژكردن ؛ وه زه‌كات دات ؛ وه حه‌ج كردن ؛ وه به‌ڕۆژووبوونی مانگی ڕه‌مه‌زان .
_ سووده‌كانی ئه‌م فه‌رموده‌یه :
* ئه‌م فه‌رموده‌یه بۆمان باسی پایه‌كانی ئیسلام ده‌كات كه ده‌بێت موسڵمان ده‌ستی پێوه بگرن و كرده‌وه‌ی پێ بكه‌ن .
* گه‌وره‌یی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام و له‌خۆگرتنی به‌رژوه‌ندیه ئاشكرا و نادیاره‌كان .
* باسكردنی وشه‌ی حه‌ج له‌پێش ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ڕیزبه‌ندی ئه‌م فه‌رموده‌یه هیچ كاریگه‌ری ناخاته سه‌ر حوكمی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ؛ حوكمی هه‌موویان وه‌كو یه‌كه له فهڕزیهتدا .