عن أم المؤمنين أم عبدالله عائشة رضي الله عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه، فهو ردٌّ ))؛ رواه البخاري ومسلمٌ، وفي روايةٍ لمسلمٍ: ((من عمل عملًا ليس عليه أمرنا، فهو ردٌّ )) .
واته : له دایكی باوه‌ڕدارانه‌وه ؛ دایكی عبدالله ؛ عائیشه – ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ( هه‌ركه‌سێك شتێك لهناودینی ئێمه‌دا بهێنێت و له‌دیندا نه‌بوو ؛ ئه‌وا ئه‌وشته ڕه‌تكراوه‌یه و وه‌رگیراو نیه ) . وه لهڕیوایهتی موسلمندا هاتووه : ( هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌یه‌ك بكات – له‌دیندا – و فه‌رمانی ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو ؛ ئه‌وا ئه‌و كرده‌وه‌یه ڕه‌تكراوه‌یه و وه‌رگیراو نیه ) .
سووده‌كانی ئه‌م فه‌رموده‌یه :
* ههرعیبادهتێك به‌ڵگه‌ی له‌باره‌وه نه‌هاتووه ئه‌وا ڕه‌تكراوه‌یه و قه‌بول نیه .
* ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینێكی كامل و ته‌واوه و پێویستی به‌زیاد كردن نیه .
* بیدعه له‌دیندا حه‌رامه و دروست نیه و خاوه‌نه‌كه‌ی گوناهبار ده‌بێت .