Deprecated: Creation of dynamic property ElementorPro\Plugin::$updater is deprecated in /var/www/vhosts/bangawaz.net/httpdocss/wp-content/plugins/elementor-pro/plugin.php on line 491

Deprecated: Creation of dynamic property Essential_Addons_Elementor\Pro\Classes\Plugin_Updater::$beta is deprecated in /var/www/vhosts/bangawaz.net/httpdocss/wp-content/plugins/essential-addons-elementor/includes/Classes/Plugin_Updater.php on line 45
ئەگەر كەسێك لە خەو هەستاو تەڕایی بە جلوبەرگەكانیەوە بینى ئایا غوسڵى لەسەر واجبە؟ – Bangawaz TV |

Bangawaz TV |

ئەگەر كەسێك لە خەو هەستاو تەڕایی بە جلوبەرگەكانیەوە بینى ئایا غوسڵى لەسەر واجبە؟

لەم جۆرە ڕووداوەدا كارەكە لەسێ حاڵەت دەرناچێت:

حاڵەتى یەكەم: دڵنیا بێت ئەو تەڕاییە ئاوى مەنییە، ئەوا غوسڵى لەسەر واجب دەبێت ئیتر خەوى بینیبێت یاخود نا.
حاڵەتى دووەم: دڵنیا بێت كە ئەوە مەنی نییە، لەم حاڵەتەدا غوسڵى لەسەر واجب نییە، بەڵام لەسەریەتى ئەو شوێنە بشۆرێت چونكە حوكمى میزى هەیە.
حاڵەتى سێیەم: نەزانێت كە ئەوە مەنییە یان نا؟ ئەوا وردەكارى هەیە بەم شێوەیەى خوارەوە:

یەكەم: ئەگەر خەونى بینیبوو لەكاتى خەوتنەكەیدا ئەوا ئەو ئاوە بە مەنى حساب دەكات و غوسڵ دەردەكات، لەبەر فەرموودەكەى ئوم سەلەمە – رضي الله عنها – كاتێك پرسیارى لە پێغەمبەرى خوا  كرد سەبارەت بەوەى كە ئەگەر ئافرەت ئەو خەونە ببینێت كە پیاو دەیبینێت ئایا غوسڵى لەسەرە؟ ئەویش فەرمووى: ((نعم إذا هي رأت الماء))(١)

 واتە: بەڵێ ئەگەر ئەو ئاوى بینی، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر واجبێتى غوسڵ بۆ كەسێك كەلە كاتى خەوتنەكەیدا خەونى بینیوەو ئاو وتەڕاییش هەیە.

دووەم: ئەگەر لە خەوەكەیدا هیچی نەبینیبوو، جا ئەگەر پێش ئەوەى خەوتبێت بیرى لە جیماع كردبێتەوە ئەوا بە مەزى حسابی دەكات.

وە ئەگەریش پێشتر بیرى لە جیماع نەكردبێتەوە ئەوا ڕاجیاوازى لەسەرە:

وتراوە: وەكو احتیاتێك غوسڵى لەسەر واجبە.

وتراویشە: غوسڵ واجب نییە و ئەمیش صەحیحە لەبەر ئەوەى لە بنچینەدا ئەستۆپاكییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین – رحمه الله – 


Deprecated: Constant E_STRICT is deprecated in /var/www/vhosts/bangawaz.net/httpdocss/wp-content/plugins/elementor/core/logger/manager.php on line 250