پرسیار:
ئەگەر كەسێك لە كاتێكى سارددا توشی لەشگرانى بوو بۆى هەیە تەیەموم بكــات؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:
ئەگەر كەسێك لەشگران بوو ئەوا لەسەریەتى كە غوسڵ بكات لەبەر ئایەتى: (وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا) ( المائدة: من الآية 6 ). بەڵام ئەگەر لە شەوێكى سارددا بوو وە نەیدەتوانى بە ئاوى سارد خۆى بشوات، ئەوا دەبێت ئاوەكە گەرم بكات ئەگەر توانرا، وە ئەگەریش نەتوانرا ئەو كارە بكات لەبەر نەبوونى كەرەستەى ئاو گەرمكەر، ئەوا لەم حاڵەتەدا تەیەموم دەكات بۆ لەشگرانیەكەى، وە ئەگەر تەیەمومى كرد بۆ لەشگرانیەكەى ئەوا بە پاكى دەمێنێتەوە هەتا ئاوى دەست دەكەوێت، جا ئەگەر ئاوى دەستكەوت واجبە غوسڵ بكات.