Bangawaz TV |

ئایا حوكمى بانگدان وقامه‌تكردن له‌لاى گۆڕدا چیه‌؟

ئایا حوكمى بانگدان وقامه‌تكردن له‌لاى گۆڕدا چیه‌؟

گومانى تێدا نیه‌ كه‌ بیدعه‌یه‌ خواى په‌روه‌ردگار هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌رى دانه‌به‌زاندووه‌ چونكه‌ نه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ونه‌له‌ هاوه‌ڵانه‌وه‌ باسنه‌كراوه‌و نه‌گێڕڕاوه‌ته‌وه‌, وه‌ هه‌موو خێروچاكه‌یه‌كیش بریتیه‌ له‌ شوێنكه‌وتنى ئه‌وان و گرتنه‌به‌رى ڕێبازى ئه‌وان وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [ وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنْ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ] التوبة: 100
واته‌:خوای میهره‌بان له‌وانه‌ی كه‌ پێشكه‌وتن و یه‌كه‌م كه‌س بوون له‌ ئیسلام بوون و خزمه‌ت كردنی ئیسلامدا له‌كاروانی كۆچبه‌ران و پشتیوانان و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ ڕێكوپێكی شوێنیان كه‌وتوون، ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش له‌و ڕازی بوون، باخه‌كانی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ به‌رده‌م كۆشكه‌كانی و به‌ژێر دره‌خته‌كانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌مریدا بۆ هه‌میشه‌یش تیایدا ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه‌ سه‌ر كه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌یه‌.
وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت :من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد  واته‌: هه‌ركه‌سێك له‌م كاره‌ى ئێمه‌ كه‌ئیسلامه‌ شتێك دابینێت كه‌تیایدا نه‌بیتَ ئه‌وه‌ ئه‌دریته‌وه‌ به‌سه‌ریدا وه‌لێ ی وه‌رناگیرێت.
  وفي لفظ آخر قال عليه الصلاة والسلام:” من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد” . هه‌ركه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌وه‌یه‌ك بكات كه‌ قسه‌ى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌درێته‌وه‌ به‌سه‌ریداو لێى وه‌رناگیرێت.
 وقال()“وشر الأُمر محدثاتها وكل بدعة ضلالة “ أخرجه مسلم في صحيحه من حديث جابر.  
واته‌: خراپترینى كرده‌وه‌كان  داهێنراوه‌كانه‌ وه‌هه‌مووداهێنراوێكیش گومڕاییه‌.
 وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز – رحمه الله –