ئایا ئه‌و ئافره‌ته‌ى خوازبێنیت كردووه دروسته به ته‌له‌فۆن قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت؟
قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌ى خوازبێنیت كردووه دروسته، ئه‌گه‌ر دواى وه‌ڵام دانه‌وه‌ت بوو قسه‌كردنه‌كه‌یش بۆ زیاتر تێگه‌یشتن بوو له یه‌كتر وه به ئه‌ندازه‌ى پێویستى بوو، هه‌روه‌ها دووریش بوو له‌فیتنه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌كردنه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌وه بێت ئه‌وه چاكتره و دوورتره له گومان، به‌ڵام ئه‌و قسه‌كردنانه‌ى، كه له‌نێوان پیاوان و ئافره‌تاندا ڕووده‌دات له كاتێكدا خوازبێنیش نه‌بووه، ته‌نها له پێناو یه‌كتر ناسین وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وه كه‌وتنه ناو فاحیشه و بێ ڕه‌وشتیه‌وه، وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا] [الأحزاب: ٣٢]. واته: به‌شێوازێكى نه‌رم و ناسك قسه له‌گه‌ڵ پیاواندا مه‌كه‌ن كه دڵى كه‌سانى نه‌خۆش ته‌ماحتان تیا بكه‌ن.
ئافره‌ت دروست نیه قسه له‌گه‌ڵ پیاوى بێگانه‌دا بكات ته‌نها بۆ پێویستى نه‌بێت، وه كه قسه‌یش ده‌كات به قسه‌ى جوان دوور له فیتنه و گومان هه‌روه‌ك زانایان فه‌رموویانه: ئافره‌تان ته‌لبیه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌نگ به‌رز ناكه‌نه‌وه چۆن له فه‌رمووده‌دا هاتووه (ئه‌گه‌ر شتێك له نوێژه‌كه‌تان ڕوویدا، با پیاوان سُبْحَانَ اللَّه بكه‌ن و ئافره‌تانیش ده‌ست بده‌ن به بان ده‌ستیاندا). واته: چه‌پڵه لێبده‌ن به ده‌ستیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه ئافره‌تان نابێت پیاوان ده‌نگیان ببیستن ئیللا له كاتى پێویستیدا نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ده‌بێت به شه‌رم و حه‌یا و داپۆشراوبێت.
الْمُنْتَقَى مِنْ فَتَاوَى الْشَيخ صَالْح الْفَوزَان (3/163 – 164).