فه‌زڵ و گه‌وره‌يى پاداشتى خواردندان به موسڵمانان
1 – عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (ڕەزای خوای لێبێت) : ((أَنَّ رَجُلاً سَأَلَ النَّبِيَّ ( صلی الله علیه وسلم ) أَيُّ الإِسْلاَمِ خَيْرٌ ؟ قَالَ : تُطْعِمُ الطَّعَامَ ، وَتَقْرَأُ السَّلاَمَ عَلَى مَنْ عَرَفْتَ وَمَنْ لَمْ تَعْرِفْ)) صحيح البخارى رقم : (12) و (28) و (6236) وصحيح مسلم رقم : (159) .واته : پياوێك پرسيارى كرد له پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) كام سيفهت و كرده‌وه له ئيسلام‌دا چاكتره ؟ پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : خواردن بده‌ى به موسڵمانان ، وه سهلاميش بكه‌يت له هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه‌ى كه دهيانناسێت و ئه‌وانه‌ش كه نايان ناسيت .
2 – عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ سَلاَمٍ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) : ((يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَفْشُوا السَّلاَمَ ، وَأَطْعِمُوا الطَّعَامَ ، وَصِلُوا الأَرْحَامَ ، وَصَلُّوا بِاللَّيْلِ وَالنَّاسُ نِيَامٌ ، تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ بِسَلاَمٍ)) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (3251) وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم (569) . واته : ئه‌ى خه‌ڵكينه : سه‌لام كردن له نێوانتانا بڵاوبكه‌نه‌وه و خواردن بده‌ن به موسڵمانـان و په‌يوه‌ندى خزمايه‌تى به جێ بێنن و شه‌ونوێـژ بكه‌ن له كاتـێـكـدا كه خه‌ڵك خه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى بچـنه به‌هه‌شتـه‌وه به سهلامهتـى .