پێغەمبەر ﷺ فەرمانی کردووە بەکوشتنی مار ، و ئەو فەرمانە گشتگیرە وهەموو جۆرە مارێک دەگرێتەوە ، لەهەر جێگەیەکدا بێت .
تەنها مارێک نەبێت کە لەنێو ماڵدا بێت ،ئەمەیان ناکوژرێت تاوەکو سێ جار ئاگادار نەکرێتەوە ، ئەوەش لەبەر ئەوەی نەوەک جن بێت ، خۆ ئەگەر دوای سێ جار ئاگادار کردنەوە دەرکەوت ئەوا دەکوژرێت .
عبداللەی کوڕی عومەر خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ” أَنَّه سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَخْطُبُ عَلَى الْمِنْبَرِ يَقُولُ : (اقْتُلُوا الْحَيَّاتِ) .
قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ: فَلَبِثْتُ لَا أَتْرُكُ حَيَّةً أَرَاهَا إِلَّا قَتَلْتُهَا ” رواه البخاري (3299) ، ومسلم (3233) .
واتە: گوێی لەپێغەمبەر ﷺ بووە لەسەر میمبەر بوو وتاریدەدات ودەیفەرموو: ( مارەکان بکوژن)
عبداللە دەڵێت: دوای ئەوا هیچ مارێکم نەدەدیت ئیلا دەم کوشت.