حجر الاسود – به‌رده ره‌شه‌كه
به‌ردێكی پیرۆزی ئایینه كه له‌چه‌ند پارچه‌یه‌ك پێكهاتووه ؛ ره‌نگێكی ره‌شی بلێسهداری سپی هه‌یه ؛ رهشایهتیهكهی به‌ره‌و ره‌نگێكی سوور خۆی نیشان ده‌دات ؛ قه‌باره‌كه‌ی له20 سانتیم بۆ 16 سانتیم ده‌بێت ؛ ده‌كه‌وێته گۆشه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی كه‌عبه به‌دیوی ده‌ره‌وه ؛ وه شوێنی ده‌ستپێكی ته‌واف و كۆتایی پێهێنانیهتی .
ئه‌م به‌رده له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه‌وه – علیه السلام – خوای په‌وره‌ردگار له‌به‌هه‌شت دابه‌زاندووه و فریشته جبریل – علیه السلام – بۆی هێناوه و سه‌ره‌تا ره‌نگی وه‌ك به‌فر سپی بووه دواتر به‌هۆی گوناه و تاوانی خه‌ڵك ره‌نگی گۆراوه و ره‌ش بووه !
وه پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ببێت به پێغه‌مبه‌ر قوره‌یشیه‌كان هه‌ستان به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆز دواتر مشت‌ومڕ له‌نێوانیاندا دروست بوو سه‌باره‌ت به‌دانانی به‌رده ره‌شه‌كه له‌شوێنی خۆی ؛ هه‌موو هۆزه‌كان حه‌زیان ده‌كرد ئه‌وان ئه‌م به‌رده ره‌شه له‌شوێنی خۆی دابنێن دواتر بریاریاندا كه یه‌كه‌م كه‌س كێ له‌م دۆڵه هات و ده‌ركه‌وت با ئه‌و ببێت به‌دادوه‌ر له‌نێوانمان و حوكم له‌نێوانماندا بكات ؛ بینیان پێغه‌مبه‌ری خوا هات (صلی الله علیه وسلم) كه هێشتا نه‌بوبوو به پێغه‌مبه‌ر ؛ وتیان به‌ڕاستی باشترین كه‌س هات ڕاستگۆی ده‌ستپاك هات با ئه‌و ببێت به دادوه‌ر له‌نێوانمان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) عه‌باكه‌ی ڕاخست و به‌رده ره‌شه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له‌ناوه‌راستی عه‌باكه‌ی دانا و پاشان فه‌رمووی : هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزه‌كان لایه‌كی عه‌باكه هه‌ڵبگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووتان به‌شداربن له‌م گه‌وره‌یی و شكۆدارییه پاشان به‌ده‌ستی خۆی به‌رده‌كه‌ی له سه‌ر عه‌باكه هه‌ڵگرت و له زاویه‌ی كهعهبهی پیرۆزی دانا و هه‌موویان به‌م حوكمه ڕازی بوون .
ئه‌م به‌رده ره‌شه زۆرجار هه‌وڵی بردنی دراوه و له‌ساڵی 317ی كۆچی له‌لایه‌ت قهرامیتهكانهوه بردرا پاشان له‌دوای 22 ساڵ گه‌ڕێندرایه‌وه شوێنی خۆی .
ئه‌حكامه‌كانی به‌رده ره‌شه‌كه :
سه‌ره‌تای ته‌واوف كردن له‌م به‌رده ره‌شه ده‌ست پێ ده‌كات وه كۆتاییه‌كه‌شی هه‌ر بهگهییشتن به‌م به‌رده كۆتایی دێت .
وه سونه‌ته له‌كاتی ته‌واف كردن ئه‌م به‌رده ده‌ستی لێ بدرێت یان ماچ بكرێت یان له‌دووره‌وه به‌ده‌ست یان به‌گۆچان ئاماژه‌ی بۆ بكرێت و الله أكبر بكرێت .
فه‌زڵه‌كانی به‌رده ره‌شه‌كه :
حجر الاسود چه‌ند فه‌زڵێكی زۆری هه‌یه ؛ له‌وانه له‌رۆژی دواییدا شایه‌تی بۆ ئه‌وكه‌سانه ده‌دات كه ده‌ستیان لێداوه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : له‌رۆژی دواییدا ئه‌م به‌رده ره‌شه ده‌هێندرێت ؛ دووچاوی هه‌یه پێی ده‌بینێت ؛ وه زمانی هه‌یه قسه‌ی پێ ده‌كات و شایه‌تی بۆ ئه‌وكه‌سانه ده‌دات كه به‌حه‌ق ده‌ستیان لێداوه .
وه فه‌زڵێكی تر لهفهزڵهكانی ئه‌م به‌رده ره‌شه ئه‌وه‌یه كه هۆكاری سرینه‌وه‌ی گوناه و تاوانه‌كانه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : به‌راستی ده‌ستدان له‌به‌رده ره‌شه‌كه و روكنی یه‌مانی گوناه و تاوان ده‌سرێته‌وه .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م به‌رده‌ی ماچ كردووه و عابیسی كوڕی ره‌بیعه – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : عومه‌ری كوڕی خه‌تتابم بینی – ره‌زای خوای لێبێت – به‌رده ره‌شه‌كه‌ی ماچ ده‌كرد وه ده‌یفه‌رموو : به‌ڕاستی من ده‌زانم تۆ به‌ردێكی نه‌سوودت به‌ده‌سته نه‌زیان ؛ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوام نه‌بینیبوایه ﷺ تۆی ماچ ده‌كرد ئه‌وا هه‌رگیز تۆم ماچ نه‌ده‌كرد .