ئاگاداری باشترین ڕۆژەکانی دونیا بن فەزڵ و گەورەیی( نۆمینەی حاجیان ، عشر ذي الحجة)
پەروردگار سوێندی پێ دەخوات لەبەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە ڕۆژە پەروەردگار سوێندی پێ دەخوات ، دەفەرموێ: ⦅ وَلَیَالٍ عَشۡرࣲ ⦆ سورەتی الفجر : ٢ هەندێک لە موفەسیرینی قورئان دەفەرموون : مەبەست لە دە ڕۆژەی سەرەتای مانگی ذي الحجةیە.
ڕۆژانێکی دیاریکراوە بۆ یادی خودا پەروەردگار داوای لێ کردووین لەو ڕۆژانەدا یادی تێدا بکەین ، فەرموویەتی: ⦅ وَیَذۡكُرُوا۟ ٱسۡمَ ٱللَّهِ فِیۤ أَیَّامࣲ مَّعۡلُومَـٰتٍ ⦆ سورەتی الحج: ٢٨ واتە: یادی خوای گەورە بڪەن لە ڕۆژانی دیاریکراودا کە ( مەبەست لە ڕۆژانی نۆمینەی حاجیانە)
خۆشەویسترین ڕۆژانە بەلای پەروەردگارەوە پێغەمبەری خوا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: ( هیچ ڕۆژانێک نییە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر بێت لای خودا وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا ؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خودا، مەگەر پیاوێك بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهادو هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە ) رواە البخاري
مەزنترین ڕۆژەکانی دونیایە پێغەمبەری خۆشەویت ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : هیچ ڕۆژێک نیە مەزنتر بێت لە لای خودا، وە ڪردەوەی چاڪە تیایدا خۆشەویستتر بێت وەڪ ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، بۆیە زۆر زیکری لا الە الا اللە بکەن ، اللە اکبر بکەن ، الحمد للە بکەن . ( رواە أحمد )
ڕۆژی عەرەفەی تێدایە ڕۆژی ئازادبوون لە دۆزەخ پێغەمبەری خودا ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : هیچ ڕۆژێـک نیە خودا بەئەندازەی ڕۆژی عەرەفە بەندی لە ئاگر تێدا ئازاد بکات . (رواه مسلم)
نزای ڕۆژی عەرەفە باشتریـنە پێغەمبەری سەروەرمان ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت : چاکترین دوعا ، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە . (رواە الترمذي)
ڕۆژی جەژنی تێدایە لە مەنتریـن ڕۆژەکانە پێغەمبەری خۆشەویست ⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: بەڕاستی مەزنترین ڕۆژەکان لای خودای بەرز و پیرۆز ڕۆژی جەژنی قوربانە. ( رواه الترمذي )
بەڕۆژو بوونی عەرەفە پاداشتێکی مەزنی هەیە پێغەمبەری خودا⦅ ﷺ ⦆ دەفەرموێت: ( ڕۆژووی عەرەفە بەئومێدم پەروەردگار بیڪاتە مایەی سڕینەوەی تاوانی ساڵێك لە پێشیەوە و ساڵێڪیش لە پاشێوە) مسلم
چ کردەویەک لەم ڕۆژانەدا بکەین؟؟
کردەوەی چاک بە شێوەیەکی گشتی ، جیاواز لە ڕۆژانی ئاسایی .
بەڕۆژووبوون لەو ڕۆژانە چەند ڕۆژ لە توانادا هەبێت ، بەتایبەت ڕۆژی (نۆیەم )کە عەرەفە دەکات.
تەکبیرات و زیکر و یادی خودا ، بەتایبەت وتنی : ((اللَّه أَکْبَرُ، لا الَه إلا اللَّهُ، وَللَّه الحَمْدُ))
نەکردنی نینۆک و تووک لەخۆ نەکردنەوە لەو دەڕۆژەدا ( بۆ ئەوانەی قوربانی دەکەن )
خۆ ئامادە کردن بۆ ئەنجامدانی قوربانی و بەرزڕاگرتنی دروشمی جەژن.
(وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد) ئامادەکردنی : سایتی کەناڵی ئاسمانیی بانگەواز