گه‌وره‌يى و پاداشتى بانگدان
قال رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ): ( لَا يَسْمَعُ مَدَى صَوْتِ الْمُؤَذِّنِ جِنٌّ وَلَا إِنْسٌ وَلَا شَيْءٌ إِلَّا شَهِدَ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) ( رواه البخارى ). واته : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : نابيستن ده‌نگى بانگده‌ر جنۆكه‌كان يان مرۆڤه‌كان يان هه‌ر شتێك بێت له دار‌و به‌ردو شتى تر ئيلا ئه‌م شته‌ى گوێى له ده‌نگى ئه‌م بانگ ده‌ره بووه شايه‌دى بۆ ده‌دات له ڕۆژى دواييدا .
كه‌واته كاتێك زانيمان بانگدان پاداشتێكى زۆر گرنگى هه‌يه ، كه هه‌ر شتێك گوێى لێبێت شايه‌دى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌ده‌ن ، پێويسته بزانين ئايه بانگدان چۆنه ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م خێره چاكه به ده‌ست بێنين .
بانگدان به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌يه :
- چوار جار ده‌ڵێيت : ( الله أكبر ) به‌م شێوه‌يه( الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر ) ، هه‌ر دووك تهكبيرهكه به يه‌ك نه‌فه‌س دهيڵێى .
- دوو جار ده‌ڵێيت 🙁 أشهد أن لا إله إلا الله، أشهد أن لا إله إلا الله ).
- دوو جار ده‌ڵێيت 🙁 أشهد أن محمداً رسول الله، أشهد أن محمداً رسول الله ).
- دوو جار ده‌ڵێيت 🙁 حَيَّ على الصلاة، حَيَّ على الصلاة ).
- دوو جار ده‌ڵێيت 🙁 حَيَّ على الفلاح، حَيَّ على الفلاح ).
- دوو جار ده‌ڵێيت 🙁 الله أكبر، الله أكبر ).
- يه‌ك جار ده‌ڵێيت 🙁 لا إله إلا الله ).
وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه بانگ ده‌دات پێويسته ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ى تيا بێت :
- ده‌بێت موسوڵمان بێت .
- ده‌بێت كه‌سێكى عاقڵ بێت كه‌سێكى شێت يان منداڵ نه‌بێت ، به‌ڵام زانايان ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌كه عاقڵ بوو دروسته بانگ بدات .
- ده‌بێت نێر بێت واته ئافره‌ت نابێت بانگ بدات .
- ده‌بێت كه‌سێكى له خوا ترس بێت و فاسق نه‌بێت .
- وه سونه‌ته ده‌ست نوێژى هه‌بێت ( واته: بانگدان به بێ ده‌ست نوێژيش ده‌بێت به‌ڵام خێرتره و باشتره ده‌ست نوێژى هه‌بێت ) .
- وه سونه‌ته ده‌نگى خۆش بكات له كاتى بانگدان ، وه به‌رزى بكاته‌وه .
- سوننه‌ته له شوێنێكى به‌رز بانگ بدات ئه‌گه‌ر هاتو مايكى بانگدان نه‌بوو .
- سوننه‌ته به‌ره‌و قيبله بانگ بدات ، وه ملى خۆى بسوڕێنێت به‌لاى ڕاست دا كاتێك ده‌ڵێت:(حَيَّ على الصلاة) وه به لاى چه‌پ دا كاتێك ده‌ڵێت : (حَيَّ على الفلاح).