لەم جۆرە ڕووداوەدا كارەكە لەسێ حاڵەت دەرناچێت:
حاڵەتى یەكەم: دڵنیا بێت ئەو تەڕاییە ئاوى مەنییە، ئەوا غوسڵى لەسەر واجب دەبێت ئیتر خەوى بینیبێت یاخود نا.
حاڵەتى دووەم: دڵنیا بێت كە ئەوە مەنی نییە، لەم حاڵەتەدا غوسڵى لەسەر واجب نییە، بەڵام لەسەریەتى ئەو شوێنە بشۆرێت چونكە حوكمى میزى هەیە.
حاڵەتى سێیەم: نەزانێت كە ئەوە مەنییە یان نا؟ ئەوا وردەكارى هەیە بەم شێوەیەى خوارەوە:
یەكەم: ئەگەر خەونى بینیبوو لەكاتى خەوتنەكەیدا ئەوا ئەو ئاوە بە مەنى حساب دەكات و غوسڵ دەردەكات، لەبەر فەرموودەكەى ئوم سەلەمە – رضي الله عنها – كاتێك پرسیارى لە پێغەمبەرى خوا ﷺ كرد سەبارەت بەوەى كە ئەگەر ئافرەت ئەو خەونە ببینێت كە پیاو دەیبینێت ئایا غوسڵى لەسەرە؟ ئەویش فەرمووى: ((نعم إذا هي رأت الماء))(١)
واتە: بەڵێ ئەگەر ئەو ئاوى بینی، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر واجبێتى غوسڵ بۆ كەسێك كەلە كاتى خەوتنەكەیدا خەونى بینیوەو ئاو وتەڕاییش هەیە.
دووەم: ئەگەر لە خەوەكەیدا هیچی نەبینیبوو، جا ئەگەر پێش ئەوەى خەوتبێت بیرى لە جیماع كردبێتەوە ئەوا بە مەزى حسابی دەكات.
وە ئەگەریش پێشتر بیرى لە جیماع نەكردبێتەوە ئەوا ڕاجیاوازى لەسەرە:
وتراوە: وەكو احتیاتێك غوسڵى لەسەر واجبە.
وتراویشە: غوسڵ واجب نییە و ئەمیش صەحیحە لەبەر ئەوەى لە بنچینەدا ئەستۆپاكییە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین – رحمه الله –