ئەم كارە كە بریتیە لە گاڵتە بە خوا یان پێغەمبەرەكەى ﷺ یان كتێبەكەى یان دینەكەى هەرچەندە بە سوعبەتیشەوە بێت و بۆ پێكەناندنى خەڵكى بێت ئەوا كوفر و نیفاقە، ئەوە كت و مت ئەوەیە كەلە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا ﷺ ڕوویدا سەبارەت بەوانەى كە وتیان:
((ما رأينا مثل قرائنا هؤلاء أرغب بطوناً، ولا أكذب ألسناً ولا أجبن عند اللقاء)) واتە: دووڕوەكان بە پێغەمبەر و هاوەڵە قورئان خوێنەكانیان ووت: نەمان بینیوە وێنەى ئەوانە ورگ زل و زمان درۆزن و ترسنۆك لەكاتى شەڕدا.
ئەم كارە كە بریتیە لە گاڵتە بە خوا یان پێغەمبەرەكەى ﷺ یان كتێبەكەى یان دینەكەى هەرچەندە بە سوعبەتیشەوە بێت وبۆ پێكەناندنى خەڵكى بێت ئەوا كوفر و نیفاقە، ئەوە كت ومت ئەوەیە كەلە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا ﷺ ڕوویدا سەبارەت بەوانەى كە وتیان:
((ما رأينا مثل قرائنا هؤلاء أرغب بطوناً، ولا أكذب ألسناً ولا أجبن عند اللقاء)) واتە: دووڕوەكان بە پێغەمبەر و هاوەڵە قورئان خوێنەكانیان ووت: نەمان بینیوە وێنەى ئەوانە ورگ زل و زمان درۆزن و ترسنۆك لەكاتى شەڕدا.
ئەوەبوو بەوهۆیەوە ئەم ئایەتە دابەزى: (وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ)(التوبة: من الآية65) واتە: وە ئەگەر ـ ئەى نێردراوى خوا ﷺ ـ لێیان بپرسى سەبارەت بەو قسانەى كە تانەى پێ دەدەن لە تۆ و هاوەڵانت ؟ ئەوان لە وەڵامدا دەڵێن : لە ڕاستیدا ئێمە تەنها قسە و باسمان دەكرد و هیچ مەبەستێكمان نەبوو. چونكە دواى ئەوە هاتن بۆ لاى پێغەمبەرو ﷺ وتیان لەڕاستیدا ئەو قسانەى قسەى دەم ڕێگابوو بۆ خۆشی بوو، ئەوەبوو پێغەمبەرى خوایش ئەوەى كە خواى گەورە فەرمانى پێ كردبوو پێى ووتن:
( أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُون)(65) (لا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ )(التوبة: 65، 66) واتە: ئایا گاڵتە بە خواى پەروەردگار و ئایەتەكانى و پەیامبەرەكەى دەكەن ؟ ئەى گرۆى دوڕوان بڕوبیانوو مەهێننەوە ، چونكە بێ نرخە و وەرناگیرێت ، بەدڵنیایەوە كافر و بێباوەڕبوون بەو قسەیەى كە گاڵتەتان پێكرد و وتتان.
لەڕاستیدا پەروەردگار و دین ووەحى لایەنێكى ڕێزلێگیراوە، و بۆ هیچ كەسێك دروست نیە كە گاڵتەى تێدا بكات بۆ پێكەنین و سوعبەت كردن چونكە ئەو كارە كوفرە، و بەڵگەیە بۆ بەسووك سەیركردنى بۆ خواو پێغەمبەرانى وكتێبەكانى و شەرعەكەى، وە ئەوەشى ئەم كارە دەكات واجبە تۆبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لاى خوا وپەشیمان بێتەوە لەوەى كردوویەتى، چونكە ئەوە لە نیفاق و دوڕوییە و لەسەریەتى داواى لێخۆشبوون لە خوا بكات وكاروكردەوەى خۆى چاك بكات و ترس وبیم و خۆشەویستى وگەورەیی خوا بخاتە دڵیەوە. والله ولي التوفيق .