جێگیر بووە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ کە فەرموویەتی بە لقیط کوڕی صبرە : ( ٲسبغ الوضوء ، وخلل بين الٲصابع ،وبالغ في الاستنشاق ٳلا ٲن تكون صائما ) واتە : دەستنوێژەکەت بەجوانی بگرە ، نێوان پەنجەکانت پاک بکەرەوە ، وە زیادەڕەی بکە لە ئاودان بەلوتتدا ئیلا مەگەر بە ڕۆژووبیت .
دەبینى سەرەتا فەرمانی پێدەکات بە جوان دەستنوێژ گرتن پاشان پێی دەفەرمووێت : (وە زیادەڕەی بکە لە ئاودان بەلوتتدا ئیلا مەگەر بە ڕۆژووبیت) ئەم فەرموودەیە بەڵگەی ئەوەی تێدایە کە ڕۆژوەوان ئاو دەدات بە دەم و لوتیدا بەڵام زیادەڕەویەک ناکات کە ترس دروست بکات لەسەر گەشتنی ئاو بە قوڕگ ، بەڵام خودی ئاودان بە دەم و لوتدا پێویستە و چونکە دوو فەرزن لە دەستنوێژدا جا بۆ ڕۆژوەوان بێت یان جگە لە ئەو .