Deprecated: Creation of dynamic property ElementorPro\Plugin::$updater is deprecated in /var/www/vhosts/bangawaz.net/httpdocss/wp-content/plugins/elementor-pro/plugin.php on line 491

Deprecated: Creation of dynamic property Essential_Addons_Elementor\Pro\Classes\Plugin_Updater::$beta is deprecated in /var/www/vhosts/bangawaz.net/httpdocss/wp-content/plugins/essential-addons-elementor/includes/Classes/Plugin_Updater.php on line 45
دروستە زەکاتدان بە مزگەوت ؟ – Bangawaz TV |

Bangawaz TV |

دروستە زەکاتدان بە مزگەوت ؟

دروست كردنى مزگەوت ناچێتە ژێر ئەو ئایەتەى كە خواى گەورە فەرموویەتى: (وَفِي سَبِيلِ اللَّه)چونكە ئەم ئایەتە ڕاڤەكارانى قورئان وا لێكیان داوەتەوە كە مەبەست لێى جیهادە لە پێنـاوى خـوادا، وە ئەگەر بڵێین: مەبەست لە (سبیل الله) هەموو دەرگا و ڕووەكانى خێـركردنە ئەوا حەصر كردن لەم ئایەتەدا كە دەفەرموێت: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ) هیچ سوودێكى نابێت.

وە شێوازى حەصریش وەكو ئاشكرایە واتە جێگیركردنى حوكمى ناوبراو وە نەفی كردنى جگە لەو، جا ئەگەر بڵێین: بڕگەى ( وفي سبیل الله ) واتە هەموو شێواز وجۆرەكانى خێركردن ئەوا ئایەتەكە بێ سوود دەمێنێتەوە لەو ڕووەى كە بە ئامرازى حەصر كردن دەستى پێ كردووە، پاشان ئەگەر سەرف كردنى زەكات بۆ مزگەوت دروست كردن دروست و رێگەپێدراو بووایە ئەوا رێگاكانى ترى خێركردن هەموو پەكیان دەكەوت، لەبەر ئەوەى زۆرێك لە خەڵكى ڕەزیلی و خۆگرتنەوە بەسەریاندا زاڵە، و ئەگەر ببینن دروست كردنى مزگەوت و رێگاكانى خێر كردن دروستە زەكاتى پێ بدرێت ئەوا هەموویان زەكاتەكانیان دەنێرن بۆ ئەو مەبەستە و هەژار و نەدارەكانیش لە پێویستى هەمیشەیی خۆیاندا دەمێننەوە و هاوكارى ناكرێن.


Deprecated: Constant E_STRICT is deprecated in /var/www/vhosts/bangawaz.net/httpdocss/wp-content/plugins/elementor/core/logger/manager.php on line 250