گەورەیی قوربانیکردن
قوربانیکردن فەزڵ و پاداشتی گەورەی هەیە : یەکەم : بەرز ڕاگرتنی دروشمی ئیسلامە خودا دەفەرموێ : ( ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ)” (الحج: 32) شیخ الاسلام ئیبن تەیمیە دەفەرموێت: ( قوربانی کردن لە گەورەترین دروشمەکانی ئیسلامە) دووەم : جێبەجێکردنی فەرمانی خودا و پێغەمبەرەکەیەتی، خودا (جل جلالە) دەفەرموێت: ( فضل لربك وانحر ) الكوثر: 2 عليكم السلام ورحمة واتە: نوێژ بۆ پەروەردگارت بکە و سەربڕینی لە پێناودا بکە . پێغەمبەری خودا دەفەرموێت : ( مَنْ وَجَد سَعَةً فلم يُضَحِّ فلا يَقْرَبَنَّ مُصَلاَّنا) رواه احمد واته : هەرکەس توانای هەبوو قوربانی بکات و نەیکرد ئەوا با نزیکی نوێژگەمان نەبێتەوە . سێیەم : خۆشەویسترین کردەوەی ڕۆژانی جەژنە بەلای خوداوە پێغەمبەری خودا (درودی خودای لەسەر بێت) دەفەرموێت : ( مَا عَمِلَ ابْنُ آدَمَ يَوْمَ النَّحْرِ عمَلًا أحَبَّ إلى اللهِ – عزَّ وجلَّ – مِنْ هراقةِ دَمٍ.. ) الترمذي واتە: ئادەمیزاد لە ڕۆژی جەژندا هیچ کردەوەیەکی نەکردوە خۆشەویستر بێت بەلای خوداوە وەک لە ڕشتنی خوێن . چوارەم : پاداشتەکەی زوو جێگەی خۆی دەگرێ پێغەمبەری خۆشەویست ( درودى خوداى لەسەربێت) دەفەرموێت: ( إِنَّها لَتَأْتِى يَوْمَ الْقِيامَة بِقُرُونِها وَأَشْعارِها وَأَظْلاَفِها وَإِنَّ الدَّمَ لَيَقَعُ مِنَ اللهِ بِمَكانٍ قَبْلَ أَنْ يَقَعَ عَلَى الأَرْضِ) رواه الترمذي. واتە: لە پاشەڕۆژدا قوربانیەكە دەخرێتە سەرتەرازو بە قۆچەكانیەوە، هەروەها مووەكانیەوە، هەرەوەها سمەكانیەوە، خوێنی قوربانیش پێش ئەوەی بڕژێتە سەر زەوی، لە لای خوا شوێنی خۆی ئەگرێ. پێنجەم : یادەوەری باپیرەمان ئیبراهیمە کە لە خەوندا فەرمانی سەڕبڕینی ئیسماعیلی پێکرا( علیە السلام)، کاتێک ویستی جێبەجێی بکات خودا بەرانێکی قەڵەوی بۆی کردە قوربانی ، خودا دەفەرموێ : ( وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ) الصافات: ١٠٤ شەشەم: خۆڕاهێنانە لەسەر قوربانیدان و بەخشین لە پێناو ڕەزامەندی خودا، پەروەردگار دەفەرموێت: ( قل إن صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين) الأنعام :163 حەوتەم: باشترين خێرو چاکەیە لەگەڵ ماڵ و منداڵ و ھەژاران و خزمان ، پەروەردگار دەفەرموێت: ( وآت ذا القربى حقه والمسكين ..) الاسراء 26 وصلى الله على نبينا محمد واله وصحبه اجمعين ئامادەکردنی : ماڵپەڕی کەناڵی ئاسمانی بانگەواز