كه‌سى دين‌دار ڕه‌فز مه‌كه‌ن
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) : ((إِذَا خَطَبَ إِلَيْكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَزَوِّجُوهُ إِلاَّ تَفْعَلُوا تَكُنْ فِتْنَةٌ فِى الأَرْضِ وَفَسَادٌ عَرِيضٌ)) صحيح سنن الترمذى رقم : (1084) .واته : ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوازبێنى كچى لێتان كرد كه ئێوه له دين و ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى ڕ‌ازى بوون ئه‌وا ژنى بده‌نێ ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌تان نه‌كرد ئه‌وا له‌سه‌ر زه‌ويدا فيتنه و گهندهڵكارييهكى به‌رفراوان ڕووده‌دات .
وفـى رواية أخرى : ((إذَا جَاءَكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَأَنْكِحُوهُ إِلاَّ تَفْعَلُوا تَكُنْ فِتْنَةٌ فِى الأَرْضِ وَفَسَادٌ ، قَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَإِنْ كَانَ فِيهِ ، قَالَ : إِذَا جَاءَكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَأَنْكِحُوهُ ، ثَلاَثَ مَرَّاتٍ)) صحيح سنن الترمذى رقم : (1085) .واته : ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات و خوازبێنى كچى لێتان كرد كه ئێوه له دين و ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى ڕ‌ازى بوون ئه‌وا ژنى لـێ ماره بكه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌تان نه‌كرد ئه‌وا له‌سه‌ر زه‌ويدا فيتنه و گه‌نده‌ڵكارى ڕووده‌دات ، وتيان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا : ئه‌ى ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕييه‌كى تێدا هه‌بوو ـ وه‌كو پاره‌ى كه‌م بوو يان هاوئاست نه‌بوو ـ ؟ پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات و خوازبێنى كچى لێتان كرد كه ئێوه له دين و ئه‌خلاق و ڕه‌وشتى ڕ‌ازى بوون ئه‌وا ژنى لـێ ماره بكه‌ن (سێ جار ئه‌مه‌ى فه‌رموو)