Bangawaz TV |

بەکارھێنانی کحول بۆ بۆن و دەرمان ؟

كحول ماددەیەكە بەتێكەڵكردنی لەگەڵ چەند ماددەیەكی تر دەبێتە بێهۆشكەر، هەموو بێهۆشكەرێكیش عەرەقە ((كل مسكرٍ خمر))(

1) ، كە خواردنەوەی بە بەڵگەی قورئان و فەرموودە و یەكڕایی زانایان حەرامە.
 بەڵام بەكارهێنانی كحول لە پیشەسازیدا بەتایبەتی لە پیشەسازی وەكو دەرمان وخاوێنكەرەوە، بۆن سازیدا دروستە بە دوو مەرج:
1 ـ  بە ڕێژەیەك كە پێویست بێت بۆ پیشەسازییەكە.
2 ـ  پزیشكی شارەزا و دەست پاك، بڕیاری لەسەربدات. 

ئەوەی لەم بارەیەوە  بۆ كحول ڕێگای پێدەدرێت بۆ عەرەق ڕێگای پێنادرێت، هەرچەندە كحول لە پێكهاتەكانی عەرەقە. ئەمەش لەبەر دوو هۆكار:
1 ـ  ئاوێتەكردنی كحول بۆ دەرمان یان بۆن یان خاوێنكەرەوە،كارێكی سوودبەخشە بۆ مرۆڤ  و پێویستە لە پیشەسازیدا، جیاوازە لە ئاوێتەكردنی كحول بۆ عەرەق.
2 ـ ئاوێتەكردنی عەرەق بۆ بۆن یان خاوێنكەرەوە یان دەرمان، دەرگایەكی بڵاوبوونەوەی عەرەق دەكاتەوە، كە ئەمە خۆی لە خۆیدا كارێكی ترسناكە.
بەڵگە:
*عن أنسٍ (رضي الله عنه) قال: سُئل رسول الله () عن الخمر تتَّخذ خَلاًّ؟ فقال : (لا)(2).