عَن عُمَر رضي الله عنه أَيْضًا قال : ( بَيْنَما نَحْنُ جُلْوسٌ عِنْدَ رسُولِ الله صلى الله عليه وسلم إذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَياضِ الثِّيَاِب شَديدُ سَوَادِ الشَّعَرِ، لا يُرَى عليه أَثَرُ السَّفَرِ ولا يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ، حَتى جَلَسَ إلى النَّبِّي صلى الله عليه وسلم، فأسْنَدَ رُكْبَتَيْهِ إلى رُكْبَتَيْهِ ووَضَعَ كَفَّيْهِ على فَخِذَيْهِ، وقال: يا محمَّدُ أَخْبرني عَن الإسلامِ ، فقالَ رسُولُ الله صلى الله عليه وسلم: الإسلامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إلهَ إلا اللهُ وأَنَّ محمِّدًا رسولُ الله، وتُقِيمَ الصَّلاةَ، وتُؤتيَ الزَّكاةَ، وتَصُومَ رَمَضان، وتَحُجَّ الْبَيْتَ إن اسْتَطَعتَ إليه سَبيلًا. قالَ صَدَقْتَ. فَعَجِبْنا لهُ يَسْأَلُهُ ويُصَدِّقُهُ، قال: فَأَخْبرني عن الإِيمان، قال: أَن تُؤمِنَ باللهِ، وملائِكَتِهِ وكُتُبِهِ، ورسُلِهِ، واليَوْمِ الآخِرِ، وتُؤمِنَ بالْقَدَرِ خَيْرِهِ وشَرِّهِ، قال : صدقت ؛ قال : فأخْبرني عَنِ الإحْسانِ. قال : أنْ تَعْبُدَ الله كَأَنَّكَ تَرَاهُ فإنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فإنَّهُ يَرَاك، قال: فأَخبرني عَنِ السَّاعةِ ، قال : ما المَسْؤولُ عنها بأَعْلَمَ من السَّائِلِ ، قال : فأخبرني عَنْ أَمَارَتِها، قال : أن تَلِدَ الأمَةُ رَبَّتَها ، وأَنْ تَرَى الحُفاةَ العُراةَ العالَةَ رِعاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُون في الْبُنْيانِ ، ثُمَّ انْطَلَقَ ، فَلَبثْتُ مَلِيًّا ، ثُمَّ قال: يا عُمَرُ، أَتَدْرِي مَنِ السَّائِلُ ؟ قُلْتُ : اللهُ ورسُولُهُ أَعلَمُ ، قال : فإِنَّهُ جِبْرِيلُ أَتاكُمْ يُعَلِّمُكُمْ دِينَكُمْ ) . رواه مسلم .
واته : له عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه‌وه – ڕه‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : جارێكیان له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دانیشتبوین ؛ له‌ناكاو پیاوێك ده‌ركه‌وت و هاته لامان ؛ ئه‌م پیاوه پۆشاكه‌كه‌ی زۆر سپی و پاك بوو ؛ وه مووه‌كانی زۆر ڕه‌ش بوو ؛ شوێنه‌واری سه‌فه‌ركردنی پێوه دیار نه‌بوو ؛ وه هیچ یه‌كێك له‌ئێمه ئه‌م پیاوه‌ی نه‌ده‌ناسی ؛ هات له‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دانیشت ؛ ئه‌ژنۆكانی گه‌یان به ئه‌ژنۆكانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ؛ وه هه‌ردوو ده‌ستی له‌سه‌ر ڕانه‌كانی دانا ؛ وه فه‌رمووی : ئه‌ی محمد هه‌واڵم پێ بده سه‌باره‌ت به ئیسلام ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ئیسلام ئه‌وه‌یه كه شایه‌تمان بێنی كه هیچ په‌رستراوێك نیه به‌حه‌ق شایه‌نی په‌رستن بێت ته‌نها الله نه‌بێت وه شایه‌تی بده‌ی كه محمد صلی الله علیه وسلم نێردراوی خوایه ؛ وه نوێژ بكه‌ی ؛ وه زه‌كات بده‌ی ؛ وه مانگی ڕمه‌زان بهڕۆژووببی ؛ وه حه‌ج بكه‌ی ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو ؛ پیاوه‌كه وتی : ڕاست ده‌كه‌ی ؛ پێمان سه‌یر بوو پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌كرد و ئه‌شی وت ڕاست ده‌كه‌ی ! ئینجا وتی : هه‌واڵم پێ بده سه‌باره‌ت به باوه‌ڕ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : باوه‌ڕ ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕ به‌خوا بێنی ؛ وه باوه‌ڕ به فریشته‌كانی بێنی ؛ وه باوه‌ڕ به په‌رتوكه‌كانی بێنی ؛ وه باوه‌ڕ به نێردراوه‌كانی بێنی ؛ وه باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی بێنی ؛ وه باوه‌ڕ به قه‌زا و قه‌ده‌ر بێنی خۆشیه‌كانی و ناخۆشیه‌كانی ؛ پیاوه‌كه وتی : ڕاست ده‌كه‌ی ؛ ئینجا وتی : هه‌واڵم پێ بده سه‌باره‌ت به ئیحسان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ئیحسان ئه‌وه‌یه كه خوا بپه‌رستی وه‌ك ئه‌وه‌ی كهبیبینی ؛ وه ئه‌گه‌ر نه‌یبینی ئه‌وا ئه‌و تۆ ده‌بینێت ؛ ئینجا پیاوه‌كه وتی : هه‌واڵم پێ بده سه‌باره‌ت به كاتی هاتنی ڕۆژی دوایی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : پرسیار لێكراو سه‌باره‌ت به كاتی هاتنی ڕۆژی دوایی زانترنیه لهپرسیاركار ؛ ئینجا پیاوه‌كه وتی : هه‌واڵم پێ بده سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی هاتنی ڕۆژی دوایی ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموو : نیشانه‌كانی ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تی كۆیله گه‌وره‌ی خۆی ببێت – واته منداڵێكی ئازادی ببێت – ؛ وه كه‌سانی ڕووت و بێ پۆشاك و هه‌ژار و شوانی مه‌ڕوو ماڵات ده‌بینی ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆشك و ته‌لاره‌كان ؛ پاشان پیاوه‌كه ڕۆییشت ؛ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ماینه‌وه ؛ پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : ئه‌ی عومه‌ر ئه‌زانی ئه‌و پرسیاركه‌ره كێ بوو ؟ ووتم : خوا‌و پێغه‌مبه‌ر زاناترن و هه‌ر ئه‌وان ده‌زانن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ؛ فه‌رمووی : ئه‌وه فریشته جیبریل بوو هاتبوو فێری ئایینه‌كه‌تان بكات .