Bangawaz TV |

 مه‌سح كردن له‌ سه‌ر خوفه‌كان

00

 مه‌سح كردن له‌ سه‌ر خوفه‌كان ( گۆره‌ویه‌كان )

واتای خوف : خوف بریتیه‌ له‌ له‌ پێكردنی دوو جووت خوف ( گۆره‌وی ) كه‌ هه‌تا قاپه‌ ڕه‌قه‌ی پێ داپۆشێ جا دروست كرابێ له‌پێست یان له‌ خوری یان له‌ لۆكه‌ یان له‌ تووك ؛ وه‌ مه‌رجه‌ خوفه‌كه‌ خودی خۆیشی پاك بێت و له‌سه‌ر پاكی له‌پێ بكرێت واته‌ ده‌ست نوێژی هه‌بێت ؛ وه‌ ماوه‌كه‌ی بۆ موسافیر سێ شه‌و و سێ رۆژه‌ وه‌ بۆ كه‌سی نیشته‌جێ یه‌ك شه‌و و یه‌ك ڕۆژه‌ ؛ وه‌ كاته‌كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات له‌ وكاته‌ی كه‌ بێ ده‌ست نوێژی به‌سه‌ردا هاتووه‌ و ده‌ست نوێژێكی تازه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و خوفه‌كانیشی هه‌ر له‌پێداماوه‌ و داینه‌كه‌ندووه‌ .

_ عن المغيرة بن شعبة رضي الله عنه قال: كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم فِي سَفَرٍ، فَأَهْوَيْتُ لأَنْزِعَ خُفَّيْهِ، فَقَالَ: ( دَعْهُمَا، فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ، فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا ) . متفق عليه .

واته‌ : له‌ موغیره‌ی كوڕی شوعبه‌وه‌ – ڕه‌زای خوای لێ بێ – فه‌رمووی : من له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا بووم صلی الله علیه وسلم له‌ سه‌فه‌رێكدا ؛ ده‌ست نوێژی گرت منیش دانه‌ویمه‌وه‌ خوفه‌كانی داكه‌نم ؛ فه‌رمووی : وازیان لێ بێنه‌ چونكه‌ من به‌ پاكی له‌پێم كردوون ؛ وه‌ مه‌سحی كرد له‌سه‌ریاندا .

_ عن حذيفة بن اليمان رضي الله عنهما قال : ( كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صلی الله علیه وسلم فی سفر فَبَالَ، وَتَوَضَّأَ ، وَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ) . متفق عليه .

واته‌ : له‌ حوذه‌یفه‌ی كوری یه‌مانه‌وه‌ – ڕه‌زای خوایان لێ بێ – فه‌رمووی : من له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوابووم صلی الله علیه وسلم له‌ سه‌فه‌رێكدا ؛ میزی كرد ؛ وه‌ ده‌ست نوێژی گرت ؛ وه‌ مه‌سحی كرد له‌سه‌ر خوفه‌كانیدا .